Kurdistan24 · 24 Nov 2026
کەشتییەکی بارهەڵگر لە کەناراوەکانی ئیمارات کرایە ئامانج
دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانیییەکانی دەریایی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، کەشتییەکی بارهەڵگر لە دووریی 23 میلی دەریایی لە کەناراوەکانی ئیمارات بە مووشەکێکی نەناسراو پێکراوە و ئاگری گرتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە. ئەمڕۆ سێشەممە، 24ی تشرینی دووەمی 2026، دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانیی دەریایی بەریتانیا (UKMTO) لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوێنێ دووشەممە مووشەکێکی نەناسراو بەر کەشتییەکی گواستنەوەی کاڵا کەوتووە، لە کاتێکدا کەشتییەکە لە بەرامبەر کەناراوەکانی ئیمارات وەستابوو.
⬅ Back home
Read full article ➡