Kurdistan24 · 24 Nov 2026
کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جۆرج واشنتن رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی جێهێشت
ماڵپەڕی میڵیتاری تایمز بڵاویکردەوە، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی جۆرج واشنتن ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەرەو زەریای هیندی جێهێشت. مالپەڕەکە ئاماژەی بەوەش داوە، لە جێگەی ئەو کەشتییە، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (تیۆدۆر رۆزڤێڵت) کە بە وزەی ئەتۆم کار دەکات، هاتووەتە ناوچەکە؛ ئەمەش دوای ئەوەی کەشتیی جۆرج واشنتن ماوەی سێ مانگی لە ناوچەکەدا بەسەر برد، کە لە مانگی ئایاری رابردوودا گەیشتبووە بنکەی یۆکۆسۆکا لە ژاپۆن. لە ئێستا کەشتییەکە لە ناوچەی بەرپرسیارێتیی کەشتیگەلی حەوتەمی ئەمریکادایە.
⬅ Back home
Read full article ➡