فرۆشتنی بەنزین بە FIB بووەتە باو
964media · 24 Nov 2026

فرۆشتنی بەنزین بە FIB بووەتە باو

964+ کۆسرەت ئەحمەد - هەولێر پەیوەند رزگار، دوو ساڵە لەسەر شەقامێکی هەولێر بەنزین دەفرۆشێت و دەڵێت، ئێستا لە رێگەی ئێف ئای بییەوە پارە وەردەگرێت، وەک خۆی دەڵێت لە کاش خۆشترە، چونکە پێشتر زۆر کەس پارەی کاشیان پێ نەدەبوو. بە قسەی پەیوەند، لە 50 ئۆتۆمبێل تەنیا یەکێکیان گلەیی لە بەنزینەکەی هەبووە، زۆر جاریش شۆفێران بۆ چاکبوونەوەی فیولپەمپەکانیان داوای بەنزینی لێ دەکەن و کڕیاریشی هەیە. دەشڵێت، رۆژانە لە 15 جەلیکان 13 جەلیکان پارەکەی لە رێگای ئێف ئای بییەوە وەردەگرێت.


⬅ Back home Read full article ➡