Rudaw · 24 Nov 2026
رێبەر ئەحمەد بۆ رووداو: بە هیچ بڕیار و رێنماییەک پابەند نابین کە پێچەوانەی دەستوور بێت
رێبەر ئەحمەد هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دوایین بڕیارەکانی بەغدا رادەگەیێنێت و دەڵێت، "بە هیچ بڕیار، بەیان، رێنمایی یان یاسایەک پابەند نابین کە پێچەوانەی دەستوور بێت." رۆژی سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2026 رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداو گوتی، "هەر هەڵوێستێک کە لەگەڵ دەستووری عێراق دا بگونجێت، ئێمە یەکەم کەسین جێبەجێی دەکەین، بەڵام بەدەر لە دەستوور هیچ شتێکی زیاتر جێبەجێ ناکرێت."
⬅ Back home
Read full article ➡