964media · 24 Nov 2026
داوای جێبەجێکردنی مووچەی چاودێری بۆ منداڵانی شەکرە لە هەرێم کرا
964+ ئەحمەد مستەفا کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، بە نامەیەکی کراوە داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە بڕیاری مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی تووشبوو بە شەکرەی جۆری یەکەم لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ بکرێت. وەزیر لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە سەرەڕای بڕیاری حکومەتی فیدراڵ بۆ پێدانی ئەم مووچەیە بە منداڵانی تووشبوو تا تەمەنی 22 ساڵی، خانەوادەکانی هەرێم لە هەمان ماف بەشدارنین.
⬅ Back home
Read full article ➡