Rudaw · 24 Nov 2026
لە سنە دایک و باوکێک بە تۆمەتی کوشتنی کچەکەیان دەستگیر کران
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سنە رایگەیاند، دایک و باوکی ئەو کچە 19 ساڵانەی کە لە شاری سنە کوژرابوو، دەستگیرکراون و لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە. رۆژی سێشەممە 24-11-2026 شەهرام عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سنە رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادار کراونەتەوە کچێکی تەمەن 19 ساڵان لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سنە کوژراوە، دەچنە شوێنی رووداوەکە و دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە بکوژەکان دایک و باوکی کچەکەن و لەکاتی لێپێچینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
⬅ Back home
Read full article ➡