964media · 24 Nov 2026
کەمەربەندی باپشتیان لە سۆران دادەخرێت
964+ شۆڕش قادری شۆفێران و هاوڵاتیانی دەڤەری سۆران ئاگاداربن، سبەی کەمەربەندی باپشتیان دادەخرێت و دوو رۆژ ناکرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران لە ئاگادارییەکدا بۆ دانیشتووانی ئەو دەڤەرە دەڵێت، لە سبەی چوارشەممەوە 25.11.2026 بۆ ماوەی دوو رۆژ، بە هۆی قێرتاوکردنی کەمەربەندی باپشتیان، رێگاکە بە ڕووی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک دادەخرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡