Rudaw · 24 Nov 2026
بە درۆن هێرشکرایە سەر نزیک کەمپەکانی جێژنیکانی هەولێر و ئازادیی کۆیە
بە درۆن هێرش کرایە سەر ئامانجێک لە نزیک کەمپی جێژنیکانی هەولێر و کەمپی ئازادیی لە کۆیە. هێرشەکان بە سێ درۆن، نزیک کاژێر 8:00 و 9:20ی ئەمشەو سێشەممە کراون. کاوە بەهرامی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی ناوەندی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بە رووداوی گوت، "لە هێرشەکاندا تەنیا زیانی مادیی هەبووە." دوو هێرشی سەرەتا بۆ سەر کامپی جێژنیکان لە نزیک بەحرکەی هەولێر و کامپی ئازادی لە کۆیە، نزیکەی کاژێر 8:00 بووە و لە کاژێر 9:20یش جارێکی دیکە بە درۆن هێرش کراوەتەوە سەر کامپی ئازادی.
⬅ Back home
Read full article ➡