نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کێشەی هەولێر و بەغدا: لە رێگەی پێکهاتە دەستوورییەکانەوە چارەسەر بکرێن
Rudaw · 24 Nov 2026

نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کێشەی هەولێر و بەغدا: لە رێگەی پێکهاتە دەستوورییەکانەوە چارەسەر بکرێن

گوتەبێژی فەرمیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا قسەی بۆ پەیامنێری رووداو کرد و رایگەیاند، "گرنگە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەڕێگەی ئەو پێکهاتە دەستوورییانەوە چارەسەر بکرێن کە ئێستا هەن." ستیڤان دوژاریک، گوتەبێژی فەرمیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "وەک هەمیشە، دەرگای نێوەندگیریی سکرتێری گشتی هەمیشە کراوەیە، ئەگەر هەردوو لایەنی پەیوەندیدار داوای بکەن."


⬅ Back home Read full article ➡