Rudaw · 24 Nov 2026
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی دەربەندیخان – زەڕایەن منداڵێک گیانی لەدەستدا
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی دەربەندیخان – زەڕایەن، منداڵێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون. جاسم عەلی خان، بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا لە نزیک گوندی بیرکێ بووە لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تەکسی بووە." بە گوتەی بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا منداڵێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون. لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی رووداوەکەش دەستی پێکردووە.
⬅ Back home
Read full article ➡