964media · 24 Nov 2026
حەسەن کازم بوو بە سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق
964+ ئەحمەد مستەفا سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاگادار رایگەیاند، حەسەن کازم عوبەید، بۆ گرتنەدەستی ئەرکی سەرۆکایەتی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دیاری کرا. ئەوەش، جێگەی عومەر وائیلی کە ئەمڕۆ بە بڕیاری عەلی فالح زەیدی، لە پۆستەکە لابرا. بەپێی زانیارییەکانی بەشی عەرەبی تۆڕی 964، ئەم گۆڕانکارییە ئەمڕۆ سێشەممە 24.11.2026 ئەنجام دراوە، حەسەن کازم عوبەید پێش ئەم دیاریکردنە، پۆستی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای موسەننای هەبووە.
⬅ Back home
Read full article ➡