964media · 24 Nov 2026
پێنجەمین فێستیڤاڵی پاییزەی قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت
964+ گەرناس مەعۆ لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان پێنجەمین فێستیڤاڵی پاییزە بەڕێوەچوو، هەم پێشانگای تابلۆ و هەم نمایشی جۆراوجۆر و هەم کۆنسێرت، فێستیڤالەکەی گەرم کردووە. بیار دینۆ بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە بە 964ی وت، ئەمە پێنجەم ساڵی فێستیڤاڵەکەیە و دەیان هونەرمەند بەشدارییان کردووە و چالاکییەکان جۆراوجۆرن و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت. رۆز عومەر کچە شێوەکارێکی قامیشلۆیە و بە تابلۆیەک بەشداری کردووە، ئەو دەڵێت، تابلۆکەی پێکهاتووە لە عود و ئاڵای کوردان و کەزێی ژنی کورد.
⬅ Back home
Read full article ➡