Rudaw · 24 Nov 2026
ئاوی خواردنەوەی کۆمەڵگەی بازەلان پیس بووە
دانیشتووانی کۆمەڵگەی بازەلان لە سنووری قەزای سێمێل، بەهۆی تێکەڵبوونی ئاوی خواردنەوە لەگەڵ ئاوی پیس و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، رووبەڕووی مەترسیی تەندروستی بوونەتەوە و بەشێک لە خەڵکەکە ناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵن. بەرپرسانی ئیداریی ناوچەکەش دان بە کەموکوڕییەکاندا دەنێن و دەڵێن، پلانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە. کۆمەڵگەی بازەلان، کە دەکەوێتە سەر رێگەی دهۆک-مووسڵ و سەر بە ناحیەی فایدەیە، دانیشتووانەکەی نزیکەی 7 هەزار کەسن.
⬅ Back home
Read full article ➡