سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لە شاندێکی پارتی دەکات
Kurdistan24 · 24 Nov 2026

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لە شاندێکی پارتی دەکات

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازیی لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری کرد و تێیدا گرنگیی یەکلاکردنەوەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانی لەسەر بنەمای دەستوور دووپات کردەوە. بە گوێرەی راگەیاندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2026، لە دیدارەکەدا دۆخی سیاسیی وڵات، پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کراون.


⬅ Back home Read full article ➡