لە چەمچەماڵ نۆرەی ئۆتۆمبێلی ژمارە تاکە بۆ بەنزینی 750 دیناری
964media · 24 Nov 2026

لە چەمچەماڵ نۆرەی ئۆتۆمبێلی ژمارە تاکە بۆ بەنزینی 750 دیناری

964+ شۆڕش قادری سبەی لە چەمچەماڵ بەنزینی 750 دیناری لە بەنزینخانەی هەڵۆ دەدرێت بەو شۆفێرانەی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان تاکە، هەر ئەمشەویش مەچنە سەرەوە، سزا دەدرێن. قایمقامیەتی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێرانی قەزاکە دەڵێت، سبەی چوارشەممە 25.11.2026 بەنزینی 750 دیناری پاڵپشتیکراو دابەش دەکرێت لە بەنزینخانەی هەڵۆ لەسەر رێگای سەرەکی چەمچەماڵ – تەکیە. ئاماژە بەوەشکراوە، بەنزینەکەی سبەینێ بۆ ئۆتۆمبیلی ژمارە تاکە، واتە دەبێ کۆتا ژمارەی تابلۆکەی تاک بێت.


⬅ Back home Read full article ➡