964media · 24 Nov 2026
سبەی لە 37 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دەدرێت بە شۆفێران
964+ شۆڕش قادری سبەی لە 37 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری بە کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دابەش دەکرێت. سەرەی شۆفێران بۆ وەرگرتنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک لە هەندێک شوێنی کوردستان هەر بەردەوامە و وەک بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاشکرایکردووە، سبەی چوارشەممە 25.11.2026 لە 37 بەنزینخانەی سنووری پارێزگاکە ئەو جۆرە بەنزینە دابەش دەکرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡