Rudaw · 24 Nov 2026
موحسین رەزایی: سوورین لەسەر تێکشکاندنی گەمارۆی سەر ئێران
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەڵێت، پلانەکانی دۆناڵد ترەمپ و تیمەکەی بۆ گەمارۆدانی ئێران خەیاڵی و بێئەنجامن. دەشڵێت، سوورن لەسەر تێکشکاندنی گەمارۆکان و وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەکی نوێ. موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "پلانەکانی ترەمپ و تیمە شکستخواردووەکەی بۆ گەمارۆدانی ئێران، هەر وەک چۆن ستراتیژییە جەنگییە شکستخواردووەکەیان خەیاڵی و بێسوود بوو، بە هەمان شێوە خەیاڵی و بێئەنجامن."
⬅ Back home
Read full article ➡