لە عەفرین زیاتر لە 100 داری زەیتوونی ماڵباتێکی کورد بڕدران
Rudaw · 25 Nov 2026

لە عەفرین زیاتر لە 100 داری زەیتوونی ماڵباتێکی کورد بڕدران

لە ناحیەی شەرا سەر بە عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، زیاتر لە 100 داری زەیتوونی خێزانێکی کورد بڕدران. ماڵباتەکە ڤیدیۆی دایکەکەیان بڵاوکردووەتەوە کە ناسناویان (سێڤێ)یە، بڵاوکردووەتەوە کە خاوەنی زەوییەکەن و دەکەوێتە نێوان گوندەکانی دیکمەداش و قەستەل جندۆ. رۆژی دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2026، کاتێک سەردانی باخەکەیان کردووە، بینیویانە زیاتر لە 100 داری زەیتوونیان بڕدراون. ئەو خێزانە دیمەنی دارە بڕدراوەکانیان لە کەناڵی تایبەتی خۆیان لە یووتیوب بە ناوی (ماڵباتی سێڤێ) بڵاوکردووەتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡