Rudaw · 24 Nov 2026
حەلبووسی و شاندی پارتی پرسی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری کۆبووەوە و جەختی لە یەکلاکردنەوەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور و یاسا کردەوە. رۆژی سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2026، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری کردووە.
⬅ Back home
Read full article ➡