Kurdistan24 · 25 Nov 2026
لە سلێمانی دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەکرێت
دابەشکردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیارانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەستی پێکرد، هاوکات پرۆسەکە لە هەولێر و دهۆکیش لە قۆناخی کۆتاییدایە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2026، نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی، بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە گوژمەیەکی نوێی شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکە بۆ ساڵی 2026 دابەش دەکرێت." ئەمڕۆ بڕی 22 ملیار و 605 ملیۆن دینار بۆ جووتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە خەرج دەکرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡