تا ئێستا حکوومەتی عێراق جورف سەخری کۆنتڕۆڵ نەکردووە
Kurdistan24 · 25 Nov 2026

تا ئێستا حکوومەتی عێراق جورف سەخری کۆنتڕۆڵ نەکردووە

پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی جەنگ لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، سەرەڕای رێککەوتنی نێوان حکوومەتی عێراق و کەتائیبی حزبوڵڵا بە نێوەندگیریی سوپای پاسدارانی ئێران، چەکدارانی ئەو گرووپە هێشتا لە جورف سەخر ماونەتەوە و حکوومەتی عێراق نەیتوانیوە کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیەی پارێزگای بابل وەربگرێتەوە. راپۆرتەکە قسەکانی فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی پشتڕاست دەکاتەوە و روونیدەکاتەوە تەنیا یەک لەسەر سێی لیواکانی کەتائیبی حزبوڵڵا لە جورف سەخر کشاونەتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡