Kurdistan24 · 25 Nov 2026
ئیسرائیل: ئێران بەرنامەی چەکی کیمیایی هەیە
ئەمڕۆ چوارشەممە، 25تشرینی دووەمی 2026، سەرچاوە ئیسرائیلییەکان دووپاتیانکردەوە، ئەرشیفی ئەتۆمیی ئێران کە لە ساڵی 2018ەوە لە دەستی ئیسرائیلدایە، ئاماژەی بە هەبوونی بەرنامەی چەکی کیمیایی لەو وڵاتەدا کردووە. دەزگای پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەو سەرچاوە ئیسرائیلییانە ئاماژەیان بەوە کرد، ئیسرائیل لەنێو ئەرشیفە ئەتۆمییەکانی ئێراندا بەڵگە و کەرەستەی پەیوەندیدار بە بەرنامەی چەکی کیمیایی دۆزیوەتەوە. سەرچاوەکان جەختیان کردەوە، ئیسرائیل زیاتر لە 10 ساڵە ئاگاداری ئەو بەرنامەیەی چەکی کیمیاییە.
⬅ Back home
Read full article ➡