لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون
964media · 25 Nov 2026

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون

964+ سیروان خورشید - خورماتوو درەنگانی شەوی رابردوو لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگای سەرەکی سەڵاحەدین - موسڵ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون. ئەحمەد خەیروڵا، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی هاتوچۆی سەڵاحەدین بە 964ی وت، هۆکاری سەرەکی رووداوەکە بۆ تیژڕەوی شۆفێرەکە و تاریکی رێگاکە دەگەڕێتەوە، کاتێک شۆفێرەکە بە خێراییەکی زۆر لە سەڵاحەدینەوە گەڕاوەتەوە موسڵ و لە رێگادا کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە.


⬅ Back home Read full article ➡