یەک ئۆنسە زێڕ بە 3,550 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
Rudaw · 25 Nov 2026

یەک ئۆنسە زێڕ بە 3,550 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ جێگیر بوو دوای ئەوەی لە رۆژی رابردوودا زیاتر لە 2% دابەزی، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ چاوەڕوانیی وەبەرهێنەران بۆ بڵاوبوونەوەی داتاکانی هەڵاوسانی ئەمریکا لە کۆتایی رۆژەکەدا بە مەبەستی وەرگرتنی ئاماژە لەبارەی ئاراستەی سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندی ئەمریکا. نرخی زێڕ ئەمڕۆ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی بۆ نزیکەی 3534 دۆلار، بەڵام دوای چەند کاژێرێک دووبارە گەڕایەوە نزیکەی 3550 دۆلار و بەوپێیەش نرخی زێر ئێستا نزیکە لە نرخی داخستنی بازاڕ لە رۆژی سێشەممە.


⬅ Back home Read full article ➡