ئەندازیارێک لە بۆکان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
Rudaw · 25 Nov 2026

ئەندازیارێک لە بۆکان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

لە گوندی دار هەرمێ لە سنووری شاری بۆکان لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەندازیارێک کەوتە خوارەوە و دواتر گیانی لەدەستدا. ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2026، هاونیشتمانییەک لە شاری بۆکان بە رووداوی گوت، "دوێنێ ئەندازیارێکی خانووبەرە لە کاتی سەردانکردنی پڕۆژەیەک کەوتە خوارەوە و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا." هاونیشتمانییەکە گوتی، ئەو هاونیشتمانییە ناوی (ع. ف)ی تەمەنی 40 ساڵ، خێزاندار و باوکی منداڵێکە و خەڵکی شاری بۆکانە.


⬅ Back home Read full article ➡