Rudaw · 25 Nov 2026
سەنحاریب لە جامی رۆژئاوای ئاسیایە و رووداو رووماڵی دەکات
پاڵەوانێتیی رۆژئاوای ئاسیا، بۆ یاریی بالە لەسەر ئاستی خانمان دەستپێدەکات و یانەیەکی کوردستان نوێنەرایەتیی عێراق دەکات. یانەی سەنحاریبی شاری دهۆک، دوای بردنەوەی نازناوی باڵەی عێراق بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک بەشداری لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتیی رۆژئاوای ئاسیا دەکات کە ئەمڕۆ لە لوبنان دەستپێدەکات. یانەی سەنحاریب، لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە پاڵەوانێتییەکەدا بەرامبەر یانەی عەرەبی قەتەری یاریی دەکات و یارییەکە کاژێر 17:00 بەکاتی باشووری کوردستان ئەنجامدەدرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡