Kurdistan24 · 25 Nov 2026
عێراقچی واشنتن بە پەکخستنی کارەکانی رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کیمیایی تۆمەتبار دەکات
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بەوەی بە ئەنقەست ئاشتی و ئاسایشی جیهان دەخاتە مەترسییەوە، ئەویش لە رێگەی پەکخستنی کارەکانی رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کیمیایی و نەدانی پشکە داراییەکانی بەو رێکخراوە نێودەوڵەتییە. عێراقچی لە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی، سەرەڕای ئەوەی واشنتن نیگەرانی خۆی سەبارەت بە چەکی کیمیایی نیشان دەدات، بەڵام رێگریی لە کارەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکەی تایبەت بە چاودێریکردنی ئەو جۆرە چەکانە دەکات.
⬅ Back home
Read full article ➡