جێگری پارێزگاری هەولێر: ئەمڕۆ کارەکانی تۆمارکردنی زیانەکانی لافاو کۆتایی دێت
Kurdistan24 · 25 Nov 2026

جێگری پارێزگاری هەولێر: ئەمڕۆ کارەکانی تۆمارکردنی زیانەکانی لافاو کۆتایی دێت

جێگری پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، تۆمارکردنی زیانەکانی خانوو، دووکان و شوێنە بازرگانییەکانی لافاوەکەی هەولێر بە کۆتا گەیشتووە و ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان. ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2026، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ی راگەیاند، پڕۆسەی تۆمارکردنی زیانەکانی لافاوەکەی شاری هەولێر بەردەوامە و لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، ژمارەی هەموو خانوو، مارکێت، دووکان و شوێنە بازرگانییە زیانلێکەوتووەکانیان تۆمار کردووە.


⬅ Back home Read full article ➡