لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی و لە سنوری پارێزگای سلێمانی سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەستبەکار دەبن
Kurdsat News · 25 Nov 2026

لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی و لە سنوری پارێزگای سلێمانی سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەستبەکار دەبن

لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا، ئەمڕۆ 25ی 11ی 2026، سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەستبەکار دەبن و خزمەتی هاوڵاتیان دەکەن. شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەستبەکار دەبن، ئەوانیش پێکهاتوون لە هەریەک لە زیاد عەبدوڵا مستەفا وەک بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان لە سنوری شارباژێڕ، محەمەد عەبدولڕەحمان جەلال وەک بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز لە سنوری پێنجوێن و سەباح مەعروف عەبدولڕەحمان وەک بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو لە سنوری چەمچەماڵ.


⬅ Back home Read full article ➡