میدیای ئەڵمانیا: جەمال موسیالا نەخۆشییەکەی خۆی لە بەرپرسانی بایرن میونشن شاردووەتەوە
Rudaw · 25 Nov 2026

میدیای ئەڵمانیا: جەمال موسیالا نەخۆشییەکەی خۆی لە بەرپرسانی بایرن میونشن شاردووەتەوە

گۆڤاری 'شتیرن'ی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن زۆر نیگەرانن لەوەی، زانیارییەکانی پەیوەست بەنەخۆشییەکەی جەمال موسیالا، لە کاتی دانوستاندنی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە، لە یانەکە شاردراونەتەوە. بەپێی راپۆرتێکی گۆڤارەکە، کارگێڕیی بایرن میونشن زانیاریی تەواویان لەبارەی دۆخی تەندروستی جەمال موسیالاوە لەبەردەستدا نەبووە، کاتێک دانوستاندنیان لەگەڵ خۆی و بەڕێوەبەری کارەکانیدا کردووە، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو 2030.


⬅ Back home Read full article ➡