Rudaw · 25 Nov 2026
بکوژی زێڕنگرەکەی مهاباد دەستگیر کرا
و دەست بەسەر ئەو زێڕەدا گیرا کە لە دووکانەکە دزیبووی. ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووهەمی 2026، ئەمیر رەزا رەسووڵیان، بەڕێوەبەری پۆلیسی مهاباد رایگەیاند، "بکوژی زێڕنگەرەکەی مهاباد دەستگیرکرا و دەست بە سەر ئەو زێڕانەشدا گیرا کە لە دووکانە دزیبوو." رۆژی دووشەممە، 23-11-2026 لە شاری مهاباد دزێک بە چەکەوە چووە سەر دووکانێکی زێڕنگەری و خاوەنی دووکانەکەی بەناوی مەسعود بەیگی لەلایەن دزەکەوە تەقەی لێکرا و کوژرا. تەقەکەرەکە کە تەمەنی نزیکەی 30 ساڵە و دوای رووداوەکە رایکردبوو.
⬅ Back home
Read full article ➡