لە 24 رۆژی رابردوودا 20 کەس بە خواردنەوەی کحولی ساختە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە
Rudaw · 25 Nov 2026

لە 24 رۆژی رابردوودا 20 کەس بە خواردنەوەی کحولی ساختە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێ، لە 24 رۆژی رابردوودا 359 کەس لە پێنج شاری ئێران لە ئەنجامی خواردنەوەی کحولی ساختە ژەهراوی بوون و 20 کەسیان گیانیان لەدەستداوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2026، حوسێن کرمانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، "لە 24 رۆژدا 359 کەس لە پێنج شاری ئێران لە ئەنجامی خواردنەوەی کحولی ساختەوە ژەهراوی بوون کە 44 کەسیان ژنن." بە گوتەی حوسێن کرمانپوور، لەو ژمارەیە 20 کەس گیانیان لەدەستداوە.


⬅ Back home Read full article ➡