ئەمڕۆ 25ی نۆڤەمبەرە؛ هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستپێدەکات
964media · 25 Nov 2026

ئەمڕۆ 25ی نۆڤەمبەرە؛ هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستپێدەکات

964+ وریا فەتاح ئەمڕۆ چوارشەممە (25.11.2026)، رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە، و هەر لەم رۆژەوە لە هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری جیهان هەڵمەتێکی 16 رۆژەی هۆشیاری و چالاکی بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و رێگریکردن لە توندوتیژی دەستپێدەکات. ئەم هەڵمەتە لە 25ی نۆڤەمبەرەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 10ی دیسەمبەر، کە رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤە، بەردەوام دەبێت، لە ماوەی هەڵمەتەکەدا رەنگی پرتەقاڵی وەک هێمایەک بۆ ئایندەیەکی گەش و دوور لە توندوتیژی دژی ژنان و کچان بەکاردەهێنرێت.


⬅ Back home Read full article ➡