Channel8 · 25 Nov 2026
Horse ball گەیشتە سلێمانی
بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق ئەکادیمیای گۆڵدن هوف یاری نێودەوڵەتی horse ball ی هێنایە شاری سلێمانی. Horseball یان تۆپی ئەسپسواری، وەرزشێکی خێرایە کە تێکەڵەیەکە لە ئەسپسواری و تۆپ،لەم وەرزشەدا دوو تیم بەرامبەر یەکدی یاری دەکەن و یاریزانەکان لەسەر ئەسپەکانیانەوە تۆپەکە دەگوازنەوە و هەوڵ دەدەن بیخەنە ناو تۆڕی تایبەت بە تیپی بەرامبەر.هەر تیپێک لە 6 یاریزان پێکدێت، کە 4 یاریزان لە ناو یاریگەکەن و 2 یاریزانیش لە یەدەگدان.
⬅ Back home
Read full article ➡