Rudaw · 25 Nov 2026
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان: دەستووری عێراق بە تەواوی جێبەجێ بکرێ، بەتایبەت ماددەی 140
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا کۆبووەوە و رایگەیاند، دووپاتی دەکەنەوە "هەرێمی کوردستان پابەندە بە جێبەجێکردنی هەموو ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی، لە هەمانکاتدا داوای جێبەجێکردنی هەموو مافە دەستوورییەکانی خۆیشی دەکات." ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2026 ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەش خستنەڕووی هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو سەبارەت بە رێکارەکانی دوێنێی حکومەتی فیدراڵ.
⬅ Back home
Read full article ➡