Kurdistan24 · 25 Nov 2026
لە ئێران هەڵاوسانی بەرهەمهێنەر ریکۆردی 15 ساڵەی شکاند
بەگوێرەی نوێترین ئاماری فەرمیی ئێران، هەڵاوسانی بەرهەمهێنەر لە هاوینی 2026دا بۆ بەرزترین ئاستی 15 ساڵی رابردوو هەڵکشا. کەرتی پیشەسازی و بەرهەمە پاڵاوتەییەکان بوونە هۆکاری سەرەکیی ئەم بازدانە و تێچووی بەرهەمهێنانیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز کردەوە. لەم راپۆرتە گرافیکییەدا وردەکاریی ژمارە و ئامارەکان دەخەینە روو. بە پێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ئێران، هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵی بەرهەمهێنەر لە هاوینی 2026دا گەیشتە 120.9 لەسەد و ریکۆردی 15 ساڵەی لە 2011وە شکاند.
⬅ Back home
Read full article ➡