سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا داوای دیاریکردنی ئەندامانی لێژنەی چاودێری دەکات
Kurdistan24 · 25 Nov 2026

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا داوای دیاریکردنی ئەندامانی لێژنەی چاودێری دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نامەیەکی ئاراستەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کرد تا بەپێی یاسای بەهێزکردنی هاودڵیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی، ئەندامانی لیژنەی چاودێری دیاری بکەن. بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، نوومان کورتولمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، بۆ جێبەجێکردنی بڕگەی 5 لە ماددەی 7ی یاسای ناوبراو، کە پێشتر بە دەنگی 467 پەرلەمانتار لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆردا پەسەند کراوە، نامەی بۆ فراکسیۆنەکانی ئاکەپە، پارتی نوێ، دەم پارتی، مەهەپە، جەهەپە، ئییی پارتی و پارتی رێگەی نوێ ناردووە.


⬅ Back home Read full article ➡