سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی کوردستان: زمانی هێز و زەبر مەترسییە بۆ سەقامگیریی عێراق
Kurdistan24 · 25 Nov 2026

سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی کوردستان: زمانی هێز و زەبر مەترسییە بۆ سەقامگیریی عێراق

سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لێدوانەکانی ئەم دواییەی گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقی دژی هەرێمی کوردستان بە جێی مەترسی و نیگەرانی وەسف کرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2026، دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەستووری عێراق بە روونی شێواز و رێکارەکانی پەیوەندی و دابەشکردنی ماف و دەسەڵاتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی فیدراڵیی عێراقی دیاریکردووە.


⬅ Back home Read full article ➡