Kurdsat News · 25 Nov 2026
پۆلیسی گەرمیان: چوار تۆمەتبار لەسەر دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکران
پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند، کە هەشت ماتۆڕسکیلیان لە کەلار دزیوە و لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان فرۆشتوویانەتەوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ژمارەیەک هاووڵاتیی دانیشتووی گەڕەکەکانی قەزای کەلار سکاڵای دزینی ماتۆڕسکیلی سێ تایەیان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان تۆمارکرد، هێزەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد و توانییان چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی دزین و کڕین و فرۆشتنی ماتۆڕسکیلەکان دەستگیر بکەن.
⬅ Back home
Read full article ➡