964media · 25 Nov 2026
فەرمانبەرانی قەزای چۆمان زەوییان وەرگرت
964+ ئەرسەلان عەبدوڵا قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە قەزای چۆمان بەڕێوەچوو، تێیدا 600 پارچە زەوی بە شێوەی تیروپشک دابەش کرا. ئەمڕۆ چوارشەممە 25.11.2026 لە بۆنەیەکدا پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە قەزای چۆمان دەستیپێکرد و تێیدا وەک قۆناغی یەکەم، بە تیروپشک زەوی بەسەر 600 فەرمانبەر دابەشکرا. لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی قەزای ناوەندی سۆران و قەزای سیدەکانیش دەکرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡