Westga News · 25 Nov 2026
ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم: زمانی زەبر و هێز سەقامگیریی عێراق دەخاتە مەترسییەوە
وێستگەنیوز- سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات کە بەکارهێنانی زمانی زەبر و هێز ئارامی و سەقامگیریی عێراق دەخاتە مەترسییەوە، داواش لە حکومەتی فیدراڵی دەکات کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات. دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لێدوانەکانی ئەم دواییەی گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە دژی هەرێمی کوردستان جێگەی مەترسی و نیگەرانییە.
⬅ Back home
Read full article ➡