مەسرور بارزانی و وەزیری لاوانی بەحرەین پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد
Kurdistan24 · 25 Nov 2026

مەسرور بارزانی و وەزیری لاوانی بەحرەین پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رەوان بنت نەجیب تەوفیقی، وەزیری لاوانی شانشینی بەحرەین و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا کە شێخە دینا بن ڕاشد ئال خەلیفە، راوێژکاری وەزارەت بۆ کاروباری پلاندانان و پێشخستن ئامادەی بوو، جەخت لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی پێشخستن و پەرەپێدانی تواناکانی لاوان کرایەوە.


⬅ Back home Read full article ➡