Kurdistan24 · 25 Nov 2026
بەیژینگ داوا لە واشنتن دەکات سەقامگیریی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان بپارێزێت
دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان سەبارەت بە نیازی ئەمریکا بۆ راگەیاندنی باجی گومرگیی نوێ لەسەر هاوبەشە بازرگانییە سەرەکییەکانی، بەیژینگ داوا لە واشنتن دەکات گەشەسەندنی سەقامگیری پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان بپارێزێت و هۆشداری دەدات کە شەڕی بازرگانی لە بەرژەوەندیی هیچ لایەکدا نییە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2026، گوۆ جیاکون، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو باجە نوێیانە رایگەیاند: "شەڕی گومرگی و بازرگانی لە بەرژەوەندیی هیچ کەسێکدا نییە".
⬅ Back home
Read full article ➡