VAR · 25 Nov 2026
ریاڵ رکابەری یەکەمی چامپیۆنزلیگە
پاش بردنەوە گەورەکەیان لە ئایندهۆڤن، هەموان دڵنیا بونەوە لەوەی ریاڵی مۆرینیۆ لەمساڵدا هیچ تیپێک ناتوانێت شان بدات لە شانی. ریاڵ لە یارییەکەی ئایندهۆڤن تایمی یەکەم خراپ یاریی کرد و گۆڵێکی لێکرا، تایمی دووەم مۆرینیۆ ریزەکانی تیمەکەی رێکخستەوە و توانی پێنج گۆڵی لەسەر یەک لە ئایندهۆڤن بکات. مۆرینیۆ بە چەند گۆرانکارییەک، جلەوی تیپەکەی رێکخستەوە و یانەی ئایندهۆڤنیشی توشی شۆکێکی گەورە کرد. پاش کۆتایی هاتنی یارییەکە مۆرینیۆ تەئکیدی کردەوە کە ئامانجیان بردنەوەی سەرجەم نازناوەکانە.
⬅ Back home
Read full article ➡