VAR · 25 Nov 2026
پەیوەندی بەرشەلۆنە و ریاڵ بەخراپی مایەوە
ئەمرۆ دادگا شکستی هێنا لەوەی رێکەوتن لە نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید دروستبکات و هیچ بەرەو پێشچونێک لە دۆخەکەدا دروست نەبوو. بەهۆی ئەو هێرشانەی پیرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید کردبویە سەر یانەی بەرشەلۆنە بەوەی دزیان کردوە لە بردنەوەدا لەخولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە سکاڵای لەسەر پێرێز تۆمارکرد. ئەمرۆ لە دادگا بریار وابوو کە پیرێز داوای لێبوردن لە قسەکانی بکات و پەشیمان ببێتەوە، بەڵام پیرێز رەتیکردەوە و هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەدا و کێشەکان وەک خۆی مانەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡