964media · 25 Nov 2026
تەندروستیی سلێمانی پێویستی بە 35 هەزار کارمەند و پزیشکە
لە ساڵی 2014ەوە کەرتی تەندروستیی سلێمانی چاوەڕێی “خوێنی نوێ” و دامەزراندنە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئێستا تەنیا 13 هەزار کارمەندی هەیە، لە کاتێکدا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی داوای 35 هەزار کارمەند و پزیشک دەکات. دکتۆر سەرخێڵ ئاراس، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە 964ی وت: “35 هەزار کارمەند و پزیشکمان پێویستە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئێستا 13 هەزار کارمەندمان هەیە، ئەمەش واتا یەک لەسەر سێی ئەوەی پێویستمانە”.
⬅ Back home
Read full article ➡