964media · 25 Nov 2026
هەشت کۆچبەری بێ سەروشوێنی عێراقی لە لیبیا دۆزرانەوە
964+ ئەرسەلان عەبدوڵا ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشکرای کرد، باڵیۆزخانەکە بە سەرکەوتوویی هەشت کۆچبەریان دۆزیوەتەوە، کە پێشتر بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو لیبیا و بێ سەروشوێن بوون. وتیشی، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە تەرابلوس هەماهەنگیمان کردووە بۆ تەواوکردنی گەڕانەوەیان بە شێوەیەکی خۆویستانە و ئێستا لە باڵیۆزخانەی عێراقن و پێداویستییان بۆ دابین کراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡