“کەسێک گیانی لەدەستداوه و دوو کەسی دیکەش بریندارن”
964media · 25 Nov 2026

“کەسێک گیانی لەدەستداوه و دوو کەسی دیکەش بریندارن”

964+ ئەحمەد شەمزین ئەم ئێوارەیە رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە رێگەی بەحرکە روویدا و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەست دا و دوو هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون. لە رووداوەکەدا حەوت ئۆتۆمبێل بەیەکیانداداوە و کارەساتیان ناوەتەوە، بەڵام یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بە سووکی پێکراوە و شوێنەکەی زوو جێهێشتووە. سامان سەلمان بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی هەولێر بۆ 964 پشتڕاستیکردەوە، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و دوو برینداریش گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.


⬅ Back home Read full article ➡