بەهای دۆلارێک لە ئێران گەیشتە نزیکەی 290 هەزار تمەن
Kurdistan24 · 25 Nov 2026

بەهای دۆلارێک لە ئێران گەیشتە نزیکەی 290 هەزار تمەن

بە گوێرەی ئامارەکانی بازاڕی دراوی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2026 نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕی ئازاددا گەیشتە 289 هەزار و 890 تمەن، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی لەبارەی گەیشتنی بارێکی گەورەی دۆلار لە وڵاتێکی دراوسێوە و بەرزکردنەوەی بڕی دراوی تەرخانکراو بۆ بازاڕ. بەشی ئابووریی ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاوی کردەوە، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی پێی گەیشتوون، لەم دواییانەدا بارێکی قورسی دراوی کاغەزی دۆلار لە یەکێک لە وڵاتە دراوسێکانەوە هێنراوەتە ناو ئێران.


⬅ Back home Read full article ➡