Kurdistan24 · 25 Nov 2026
فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانی هەرێم و عێراق کارا کرا
دەرگای پێشکەشکردن بۆ وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کرایەوە. چوارشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2026، هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، کردنەوەی دەرگای پێشکەشکردنی ئەلیکترۆنی (ئۆنڵاین)یان بۆ وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی (2025- 2026) لە نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆ حکوومییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 راگەیاند.
⬅ Back home
Read full article ➡